لەکۆبونەوەکانی حکومەت ئامێرە زیرەکەکان قەدەغە دەکرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن
سانوسی سیدك به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌ حكومه‌تی مالیزیا له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند “حكومه‌ت بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئامێره‌ زیرەكه‌كانیداوه‌ لەوکاتەدا کە كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و چاوپێكه‌وتنه‌ گرنگه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ووڵات بەڕێوەدەچن”.
سیدك دەڵێت “به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕیارێكی حكومه‌ت , ده‌ستده‌كرێت به‌ قەدەغەکردن و دەستبەسەرداگرتنی كردنی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌ تایبه‌تمه‌ندی تۆماركردنیان هه‌یه‌ , وه‌ك , مۆبایلی زیرك و پێنوسی زیره‌ك و لاپتۆپ و ئایپاد و كامیرا , له‌ كاتی چاوپێكه‌وتن و كۆبونه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی باڵای ووڵات”.
به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی ئاسایشی حكومه‌تی مالیزیا ئاشکرایکردووە “ئه‌و جۆره‌ لێپێچینه‌وانه‌ی كه‌له‌ چوارچێوه‌ی یاسای پاراستنی نهێنی وڵاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت , له‌پێناو ڕێگری كردنە له‌ دزه‌كردنی زانییاری، بڕیاردراوە له‌ كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا , بڕیاره‌كه‌ بخرێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌”.