گەشتێک بەرەو قەیران

بچووکردنەوە گەورەکردن

به‌ئامانجی چاره‌سه‌ری گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌و ڕازیكردنی ئێران به‌ مانه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ,  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و سه‌ردانێكی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین .

گه‌شتێك به‌ره‌و قه‌یران

گەشتێک بەرەو قەیران ناونیشانی یەکێک لە ڕاپۆرتەکانی کەناڵی جەزیرەیەو دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی پوختەی ئەوڕاپۆرتە دەخاتە بەردەیدەی خوێنەرانی خۆی

به‌رلین ، به‌م شێوه‌یه‌ گوزارشتی له‌ گه‌شتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی ( های كۆماس ) كرد بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،کە گەشتەکەی گەشتێک دەبێت بەرەو سنوری قەیرانەکان ،به‌ هه‌ماهه‌نگی فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاو به‌ ئاگاداری ووڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.

ئه‌ڵمانیا جیاوازتر له‌ پێشوو كه‌ زیاتر ڕۆڵێكی بێلایه‌نی هه‌بوو , ده‌یه‌وێت ئه‌م جاره‌ به‌ قورسایی خۆی ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕێ له‌ نێوان واشنتۆن و تاران ، كه‌پێی وایه‌ چانسی كۆتایی دیبلۆماسییه‌ته‌ له‌م گرژیو ئاڵۆزیانه‌دا .

له‌خۆگرتنی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌و ڕازیكردنی تاران به‌ مانه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی , دوو پاكێجی سه‌ره‌كی كارنامه‌ی وه‌زیره‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ن له‌ گه‌شته‌ دیبلۆماسییه‌كه‌ی كه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌ستپێده‌كات و به‌ تاران كۆتایی دێت .

 

سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێكچونه‌ی له‌ تێڕوانینی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاوه‌ هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئێران , به‌ڵام هه‌ردوولا له‌ گه‌ڵ به‌كارهێنانی هێزنین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرژیانه‌ .

هه‌ربۆیه‌ تا ئه‌م ساته‌ش ووڵاتانی ئه‌وروپا پابه‌ندن به‌  په‌یوه‌ستبونی ئێران به‌ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ٢٠١٥  وه‌ , وه‌هاوڕانین له‌سه‌ر توندكردنه‌وه‌ی زیاتری سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر تاران و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وتی ڕژێمی  ئێران له‌ ناوچه‌كه‌و فشارخستنه‌سه‌ری بۆ گفتوو گۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی و هه‌ژمونی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست , وه‌ئه‌مه‌شه‌ خاڵی گرنگی نێوان واشنتۆن و برۆكسل له‌م باره‌یه‌وه‌ , هه‌رچه‌نده‌ جیاوازیش هه‌یه‌ له‌ بیروو بۆچونه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا .

 

له‌م باره‌یه‌وه‌ , سه‌رۆكی فه‌رنسا پێشنییاری جارێكیتر هێنانه‌ به‌رباس و خواسی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ٢٠١٥ ی كردوو پێی وایه‌ به‌نده‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ , چالاكی به‌رنامه‌ی موشه‌كی ئێران له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین , سنوردار ده‌كات.

 

هه‌ڵوێستی مۆسكۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نیه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌كان , به‌ڵام مۆسكۆ پێیوایه‌ كه‌ , ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بابه‌تێكه‌و , ووتو وێژ له‌گه‌ڵ تاران له‌باره‌ی سستمی موشه‌كییه‌كه‌ی , بابه‌تێكی تره‌و باس و خواسی زیار هه‌ڵده‌گرێت .

 

ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ , ده‌بنه‌ هۆی وروژاندنی پرسیارگه‌لێك به‌ڕوی ( های كۆماس) ی وه‌زیره‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ و چۆنییه‌تی ڕۆڵبینینی ووڵاته‌كه‌ی له‌ چاره‌سه‌ری ئاڵۆزییه‌كان , له‌مییانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ناوچه‌ی قه‌یران .

هه‌ر له‌ومیانه‌شدا , سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنی ( شینزو ئابی) له‌ هه‌وڵی ئه‌ودایه‌ كه‌ له‌ بۆنه‌ی یادی ٩٠ ساڵه‌ی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان , تۆكیۆ تاران , بكاته‌ هه‌لێك بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كانی واشنتۆن و تاران وچاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان له‌و ڕۆژه‌دا.

 

له‌لایخۆیانه‌وه‌ , لێپرسراوانی ئێران جه‌ختیانكرده‌وه‌ كه‌ ئاماده‌نیین‌ گفتوگۆ  بكه‌ن له‌ژێر گوشارداو ده‌ڵێن كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتۆن بۆ ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی و ده‌ستبه‌رداربون له‌ سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر تاران , گره‌نتی ئه‌نجامی هه‌وڵه‌ دیبلۆماسییه‌كانی ئه‌و ووڵاتانه‌ن له‌و پێناوه‌دا.

 

نوسه‌یبه‌ موسا / كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌