بەرپرسی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانیی: هاوپەیمانیی هاوكار و پشتیوانی كابینەی نوێی حكومەت دەبێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

بەرپرسی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانیی نیشتمانی ڕایگەیاند ئەركی كابینەی نوێی حكومەت سەروەری یاسا و شەفافی لە داهات و دابینكردنی خزمەتگوزاییە بۆ هاوڵاتیان.

 

شوان عوسمان بەرپرسی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانیی بە دیجیتاڵ میدیایی هاوپەیمانیی ڕاگەیاند”هاوپەیمانیی خوازیارە پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەت چیتر دوانەكەوێت و بتوانین ئەو زەرەر و زیانەی بە خەڵك گەیشتووە كۆتایی پێبێنین”

 

بەرپرسەكەی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانیی ڕاشیگەیاند”پێویستە پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەت زۆر ورد بێت لە دەستنیشانكردنی كەسانی پۆفیشناڵ و بەئەزموون بۆ وەزارەتەكانی كابینەی نوێی حكومەت”

 

لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەش كرد”پێویستە ئەركی سەرەكی حكومەتی داهاتوو بریتی بێت لە سەروەری یاسا و سەربەخۆی دادگاكان و شەفافی لە داهات و پەرەپێدان بە سێكتەرە جیاوازەكان و دابینكردنی خزمەتگوزاریە سەرەكییەكان”

 

شوان عوسمان لە كۆتایی لێدوانەكەی ڕشیگەیاند” ڕاستە هاوپەیمانیی لە ئێستادا بەشدار نیە لە حكومەت و پەرلەمان بەڵام ئەوە مانای ئەوە ناگەیەنێت كە ئێمە بەردەوام هاوكار و پشتیوان نەبین لە پێشكەشكردنی چەندین پڕۆژە هەم بۆ دەوڵەمەند كردنی پلانی حكومەت هەمیش بۆ خزمەتكردنی هاونیشتمانیان”