میدیای هاوپەیمانی مۆدێلێکی نوێ لە میدیای نیشتمانی ئازاد دەخاتە بواری جێبەجێکردن

بچووکردنەوە گەورەکردن

دامەزراوەی  ڕاگەیاندن چەند بریار و راسپاردەیەکی گەڵاڵە کرد.

لەکۆبونەوەی ئاسایی دامەزراوەکەدا کەلەشاری سلێمانی و بە ئامادەبونی جەلال ئەحمەد کارگێڕ و دلێر دەروێش یاریدەدەری کارگێڕ و ئەندامانی دامەزراوە و هاوکار عزت ئەندامی کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران بەرێوەچوو سیاسەتی میدیایی هاوپەیمانی بۆ مۆدێلێکی نوێی میدیایی خرایە ڕوو کە ئازادی میدیاکاران لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی و دوور لە دەستێوەردانی حیزبی دەچەسپێنێت.

هەروەها بەرنامە بۆ خستنە بواری جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژی دانرا و باس لە گرنگی جێبەجێ کردنی سێکتەرەکانی ئەو پلانە کرا بۆ چوار ساڵی داهاتوو لە بواری میدیا و ڕاگەیاندندا.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە هەنگاوی نوێی دامەزراوە خرایە ڕوو بۆ فراوانکردنی چالاکییەکان لە بواری بەرنامەی نوێ و گرنگیدانی زیاتر بە بەشی بادینی و کارکردن بۆ پەیامی سەرجەم پێکهاتەکانی تری کۆمەڵگە.