شەپۆلێکی توندی گەرما بەڕێوەیە

بچووکردنەوە گەورەکردن
کەشناسێکی عێراقی رایەگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما لە عێراق دەگەنە ترۆپک و وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلە گەرماکەشی ئاشکرا کرد.
سادق عەتییە کەشناسی عێراقی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەروو کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما دەگەنە ترۆپک و بەرزترین ئاست تۆماردەکەن.
ناوبراو ڕوونیشیکردووەتەوە کە لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن و کۆتایی بەو شەپۆلە گەرمایە دێت کە ڕووی لە عێراق کردووە.