کۆبووەنەوەی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانی بەڕێوەچوو

بچووکردنەوە گەورەکردن

کۆبوونەوەی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانیی نیشتمانیی بەڕێوەچوو تێیدا چەندین تەوەری گرنگی کاری ڕێکخراوەیی هاوپەیمانی تاوتوێکران.

 

کۆبوونه‌وه‌ی ئەندامانی ئەنجومەنی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانی نیشتمانی بە ئامادەبوونی کارگێڕی دەڤەر و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانی به‌ڕێوه‌چوو.

 

ئەرسەلان سەیدزادە کارگێڕی دامەزراوەی ڕوناکبیری و هۆشیاری هاوپەیمانیی نیشتمانی تیشکی خستەسەر کار و پڕۆژەی هاوپەیمانی لەداهاتوودا.

 

پاشانیش ئامانجی سەدانەکەی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە کە هاوپەیمانی لەئێستادا پلانی هەیە چەندین خولی پێگەیاندنی هاودیدان بکاتەوە.

 

لە کۆبوونەوکەدا محمد گرتکی کارگێڕی دەڤەری راپەڕینی هاوپەیمانی جەختی لە جیبەجێکردنی سەرەجەم ئەو کار و ڕاسپاردانەی کۆبونەوەی ڕابردوو کردووە و تیشکی خستە سەر ئەو بڕیار و پێشنیار و داواکارییانەی کە لە ئەنجومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانی نیشتمانیەوە ئاراستەی دەڤەرەکان کرابون هەموو خاڵەکان خوێندارانەوە.