وەزیری دارایی عێراق: دڵنیایی دەداتە موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان

بچووکردنەوە گەورەکردن
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی دڵنیایی دەداتە موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.
د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری عادل عەبدولمەھدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە “لە ئێستاوە کار بۆ جێگیرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو دەکەن و چەند کۆبوونەوەیەکیش بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دراون و بەمەش موچەی ساڵی داھاتووی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان گەرەنتی دەکرێت”.
فوئاد حوسێن ڕاشیگەیاندوە “پەیوەندیەکانی ھەولێر و بەغدا لە ئاستێکی باشدان و پێویست بە دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش ھەیە و بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پرسی نەوت، بودجە و ناوچە کوردستانییەکان و ھەوڵەکان بەردەوامن”.
وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دوای پێکھێنانی کابینەی نۆی حکومەت دانوستاندنەکانی ھەولێر و بەغدا دەست پێ دەکەنەوە.