ئێران دەستدەکاتەوە بە بەرهەمهێنانی یۆرانێۆم

بچووکردنەوە گەورەکردن

لە دە ڕۆژی داهاتوودا تاران دەستدەکاتەوە بە بەرهەمهێنانی یۆرانێۆمی پێتێنراو و بەرپرسێکی ئەو وڵاتەش جەختدەکاتەوە کە پابەندی هیچ بڕیارێکی ڕۆژئاوا نابن.

 

 

بەهرۆز کەمال وەندی وتەبێژی دەزگای ئەتۆمی ئێران بە ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی ڕاگەیاند “لە 10ڕۆژی داهاتودا زیاتر لە 300 کیلوگرام یۆڕانێۆم بەرهەمدەهێنین”.

 

وەندی جەختیشیکردەوە لە مانگی داهاتوودا دوو هێندە پیتاندن و بەرهەم هێنانمان خێراتردەکەن.

 

وتەبێژەکە وتیشی “پابەندی هیچ بڕیارێکی ئەوروپی نابن تا ئەوروپا هەمو بەڵێنەکانی بەدینەهێنیت بەرامبەر بە تاران”.