میری‌ كوه‌یت سەردانی عێراق دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن
بڕیاره‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو میری‌ كوه‌یت به‌ سه‌ردانێكی‌ ره‌سمی‌ سه‌ردانی‌ عیراق بكات و لەگەڵ بەرپرسانی عیراقیدا چەن دۆسیەیەک تاووتوێ بکات.
پێگه‌ی‌ “روسیا ئه‌لیه‌وم” له‌ زاری‌ به‌رپرسێكی‌ دیپلۆماتی‌ عیراقییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ “چوارشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئالسه‌باح میری‌ كوه‌یت سه‌ردانی‌ عیراق ده‌كات”.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: “له‌ میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا میری‌ كوه‌یت چاوی‌ به‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌وێت”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ قه‌یرانی‌ نێوان ئه‌مریكا و تاران یه‌كێك له‌ دۆسێكانی‌ وتووێژی‌ میری‌ كوه‌یت له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ عیراقی‌ ده‌بێت.

 

 

لە پێشتریشدا شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر سه‌باح میری كوه‌یت رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ناده‌ن له‌كاروباری ناوخۆی عێراق و، وتیشی كه‌ ئارامی و سه‌قامگیری به‌غدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ به‌گشتی ده‌بێت.