سەرۆکی هاوپەیمانی بەشداری پرسەی حاجی حەمەساڵح دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی هاوپەیمانی و وەفدێکی باڵای هەرسێ ئەنجومەنی هاوپەیمانی بەشدارییان کرد لە پرسەکەداو سەرەخۆشی خۆیان گەیاند بە بنەماڵەی کۆچکردوو.

 

 

ئەمرۆ چوار شەممە 19 ی حوزەیران لەشاری سلێمانی پرسەی کۆچکردوو حاجی حەمەساڵح قادر باوکی دکتۆر کاروان حەمەساڵح ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانی بەرێوەچوو.

 

 

 

وەفدێکی باڵای هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و جێبەجێکردن و نوێنەران و نوسینگەو دامەزراوەکان بەشداریی پرسەکەیان کرد و هاوخەمی خۆیان گەیاندە دکتۆر کاروان و سەرجەم خزمان و کەس و کار و دۆستانی کۆچکردوو.

 

 

 

لە پرسەکەدا چەندین کەسایەتی سیاسی و کۆمەلایەتی و حکومی و سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی چەند حزبێکی کوردستانی ئامادە بون و لە نزیکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆیان گەیاندە کەس و کار و بنەماڵەی کۆچکردوو.

 

 

 

حاجی حەمەساڵح قادر کەسایەتیەکی ناودار و دیاری ناوچەی هەڵەبجەو شارەزوور بوو خاوەنی پێگەیەکی کۆمەڵایەتی دیاری ناوچەکەبوو دوێنێ 18_6 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.