نوێنەری هاوپەیمانی و باڵیۆزی عێراق لە ڤییەنا کۆبونەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

لەکۆبونەوەکەدا جەخت لە دروستکردنی پەیوەندی تۆکمە کرایەوە.

 

 

شەیما جەواد کازم بەرپرسی ئۆفیسی نوێنەرایەتی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا سەردانی باڵیۆزی عێراقی فیدراڵی کرد و لە لایەن باڵیۆز بەکرفەتاح حسین بە گەرمی پێشوازی لێکراو لە دانیشتنێکی دۆستانەدا وێڕای پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێ بۆ دەستبەکار بونی، پشتیوانی و هەماهەنگی تەواو دووپات کرایەوە بۆ کارەکانی ناوبراو لە لایەن نوێنەرایەتی هاوپەیمانییەوە.

 

 

لە بەشێکی دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر پەیوەندەیەکانی باڵیۆزخانەکان و هێزەسیاسیە عێراقی و کوردیەکان و بە گرنگیەوە باسکرا لە پێویستی هەبوونی هەماهەنگی تۆکمە.

 

 

باڵیۆزی عێراق خۆشحالی خۆی دەربڕی بۆ سەردانەکەو دڵنیایی دایە وەفدی میوان کە هەردەم هاوکار و پشتیوانی نوێنەرایەتی هاوپەیمانیی بکات لە وڵاتی نەمسا.