ئەنجومەنی دەڤەری هەولێر کۆبوەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

لەکۆبونەوەکەدا چالاکی و کارەکانی دەڤەر بۆ داهاتوو گفتوگۆی لەسەر کرا.

 

 

ئەنجومەنی دەڤەری هەولێر بە سەرپەرشتی کارگێڕی دەڤەر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی ناوچەکەو هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشچونی پەیوەندیەکانی هاوپەیمانی لەگەل هێزو لایەنە سیاسیەکان.

 

 

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە باس لەکاروچالاکی و پلان و پرۆژەی داهاتوو کرا.

 

 

دواتر ئامادەبووان ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیان خوێندەوەو پرسیار و تێبینیەکانیان خستە ڕو و پلانی کاری مانگی داهاتویان پەسەند کرد بەمەبەستی جێبەجێکردنی.