دەڤەری هەولێری هاوپەیمانی لەگەڵ دوو هێزی سیاسیی کۆدەبێتەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

دەڤەری هەولێری هاوپەیمانی لە دوو دیداری جیاوازدا جەختی لە گرنگی کاری پێکەوەیی و تۆکمەیی پیوەندییەکان کردەوە.

 

وەفدێکی دەڤەری هەلێری هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی کارگێڕی دەڤەر دکتۆر ئاشتی ستار و بەیاوەری عمر عزیز اغوک یاریدەدەری کارگێڕ و چرۆ اسماعیل بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان پێشوازیان کرد لە شاندێکی ‌پارتا دۆزا ئازاد (هوداپار)، کە پێکهاتبوون لە عبدالصمد یالچن نوێنەری کوردستان و ئەندامی شورای مەرکەزی و محمد بهاءالدین ئەندامی شواری مەرکەزی.

هەردوو لا لەدانیشتنەکەدا باسیان لەبارودۆی ناوچەکە کرد و جەختیان لە هەماهەنگی و پەیوەندی نێوانیان کردەوە و بە گرنگیەوە باسیان کردلە کار یپێکەوەیی.

 

هەر هەمان ڕۆژ شاندێکی دەڤەری هاەولێر کە پێکهاتبوون لە  کارگێڕی دەڤەری و چرۆ اسماعیل بەرپرسی بەشی ‌ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان و هیجران جوکل بەرپرسی بازنەی ناوەندی هەولێر سەردانی پارتی سەربەخۆی تورکمانیان کرد و لەلایەن بەڕێز کەنعان شاکر سەرۆکی حزب پێشوازیان لێ کرا، لەدانیشتنەکەدا باسی بارودۆخی ناوچەکەو پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە و وەفدی پارتی سەربەخۆی تورکمان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە دیدارو بەسەر کردنەوەکەو جەختیان لە هەماهەنگی بەردەوامی هەردوو لا کردەوە.