هاوپەیمانی و پارتی لە سلێمانی کۆبونەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی و لقی چواری پارتی کۆبونەوە و جەختیان لە کاری هاوبەش کردەوە بە ئاراستەی خزمەتی هاولاتیان.

 

 

 

وەفدێکی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانیی نیشتمانی سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و جاختیان لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرد.

 

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی محمەد قەرەداغی کارگێڕی دەڤەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەڤەر سەردانی لقی چواری  پارتییان کرد، و لەلایەن سەعید ئاغا بەرپرسی لق و ژمارەیەک ئەندامانی لقەوە پێشوازیان لێکرا.

 

 

لە کۆبونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە پەیوەندیەکانی نێوانیان کردەوە و بۆچونی خۆیان خستەڕوو لەسەر کاری هاوبەش و پشتیوانی یەکتربن بەتایبەت لە پرسە نیشتیمانییەکان و داوا ڕەواکانی گەلی کورد و و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.

 

 

وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانەکە  و سوپاسی ئەو دەست پێشخەریەی هاوپەیمانی  و باسیان لەوەکرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی هاوپەیمانی دەکەن.

 

 

ئەم دیدارەی دەڤەری سلێمانی لە درێژەی دیدار و سەردانەکانی هاوپەیمانیدایە بۆلای حزب و لایەنە کوردستانییەکان بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندی تۆکمە و کاری پێکەوەی.