دەڤەری هەولێری هاوپەیمانی بازنەی دۆڵی خانەقای پێکهێنا

بچووکردنەوە گەورەکردن

شاندێکی دەڤەری هەولێر کە‌پێکهاتبوون لە دکتۆر ئاشتی ستار کارگێڕی دەڤەری هەولێر بەیاوەری پارێزەر عمر عزیز اغوک یاریدەدەری کارگێڕ سەردانی دۆڵی خانەقایان کردوو لەنزیکەوە چاویان کەوت بە هاودیدان و دۆستان و هاوکارانی هاوپەیمانی لەسنوری  دۆلی خانەقا و لە سەردانەکەدا بازنەی دۆڵی خانەقایان تەشکیل کرد و داوایان کرد هاودیدانی سنوری بازنەی دۆڵی خانەقا بە گوڕوتینێکی زۆرەوە دەستبکەن بە کارو چالاکی بۆ سەرخستنی پرۆژەی هاوپەیمانی.

هەمان وەفدی دەڤەری هەولێری هاوپەیمانیی بەمەبەستی ئاگادار بون لە کارو باری هاودیدانی بەزنەی چۆمان سەردانی سنورەکایان کردو لە نزیکەوە گوێیان بۆ داواکاری و پێشنیارەکانیان گرت بۆ بەرەو پێشبردنی کارەکانی هاوپەیمانی لە سنورەکە .