سەرۆکی هاوپەیمانی سەردانی محەمەدی حاجی مەحمودی کرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی هاوپەیمانی و وەفدێکی یاوەری سەردانی سەرۆکی حزبی سۆسیالیستیان کرد و لە دیدارێکی دۆستانەدا کۆمەڵێک تەوەریان تاوتوێکرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی هاوپەیمانی نیشتمانی بەسەرۆکایەتی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی و هەریەک لە ئومێد جاف ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی ویادگار جەلال و شێخ کاوان حەمەسەعید و کامیل جەلال ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن سەرانی بەرێز محمدی حاجی محمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانیان کردو لە لایەن بەرێزیان وهەریەک لە حسین خەلیفە و محمد دۆڵاشی ئەندامانی مەکتەبی سیاسییەوە پێشوازییان لێکرا.

لە تەوەرێکی دیدارەکەدا وەفدەکەی هاوپەیمانی باسی سیاسەت و دیدی هاوپەیمانی نیشتمانی کرد بۆ بابەتە سیاسیەکانی مرۆڤ سەنتەری و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان و ڕەچاوکردنی مافی هاوڵاتی بوون بۆ سەرجەم هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە گرنگی هەوڵەکانی هەموو لایەک کرا بۆ سەرخستنی حکومەتی داهاتووی هەرێم و بە گرنگیەوە باس لە پێویستی حکومەتێکی خزمەتگوزار کرایەوە.

بۆ خوانی نیوەڕۆ وەفدەکەی هاوپەیمانی میوانی بەرێز محمد حاجی محمود بوون لە گوندی گوڵەخانە.

لەکۆتایی سەردانەکەدا وەفدی حزبی سۆسیالیست زۆر خۆشحاڵی خۆیان دەبڕی بە دیدار و بەسەرکردنەوەکە و هیوایان خواست کە ئەم جۆرە پەیوەندییانە بەردەام بن.