ئەمریكا هێزی زیاتر ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

بچووکردنەوە گەورەکردن

پنتاگۆن: لەگەڵ ناردنی هەزار سەربازی دیكە كەتیبەیەكی پاتریۆتیش جێگیر دەكەین

 

 


ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات. لەو چوارچێوەیەشدا كەتیبەیەكی سیستەمی بەرگری موشەكیی پاتریۆت‌و چەندین جۆری دیكەی چەكی پێشكەوتوو جێگیر دەكات. 

 

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند, لەگەڵ جێگیركردنی هەزار سەربازی دیكەی سوپای ئەمریكا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان و چەندین فڕۆكەی پێشكەوتوی چاودێریی‌و كەتیبەیەكی سیتسەمی بەرگری موشەكیی پاتریۆت و ژمارەیەك چەكی دیكەی پێشكەتوو, جێگیر دەكەن.

 

 

وتەبێژی پنتاگۆن لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند, ئەمریكا ئامانجی هەڵگیرسانی جەنگ نیە لەدژی ئێران. بەڵام ئەمریكا ئامادەیە بۆ بەرگریی لەهێزەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و بەرژەوەندیەكانی لەو ناوچەیە.