پلەکانی گەرما دادەبەزێت

بچووکردنەوە گەورەکردن
کەشناسێکی عێراقی سەبارەت بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە مانگی تەموزدا روونکردنەوە دەدات.
سادق عەتیە کەشناسی بە ئەزموونی عێراقی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە لە مانگی تەموزدا پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەمەشی وەکو مژدە بۆ هاوڵاتیان راگەیاندووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو پلەکانی گەرما لە مانگی تەموزدا نزمتر دەبن.
ناوبراو ڕوونیشیکردووەتەوە لەم چەند ڕۆژەدا بەرزبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرمادا ڕوودەدات بەڵام کاتی دەبێت و زوو تێدەپەڕێت.