پەیوەندیەکانی ئەمریکا و ئێران ڕوو لە ئاڵۆزی زیاتر دەکەن

بچووکردنەوە گەورەکردن

دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان خستەخوارەوە ئەمریکا کاردانەوەی نواند.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند گرتەی ڤیدیۆییان دەستکەوتووە کە دەیسەلمێنێت ئێران لە پشت کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئەمریکیەکەوە بووە.

 

ترەمپ وتیشی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەردەکەوێت کە ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران یان نا.

 

لە وەڵامی ئەو کاردانەوەیەشدا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند هەر پەلامارێکی ئەمریکا کە ڕووبدات بێ وەڵام نابێت.