هواوی یەکەم موبایلی چەماوە بڵاودەکاتەوە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە کۆمپانیای هواوەی لە کۆنگرەی MWC 2019 مۆبایلە نوێکەی نمایشی کرد بەناوی هواوی Mate X  کە یەکەمین مۆبایلی چەماوەیە و جیاواز لە بەرهەمەکانی تری ئەمەیان تەنکترە و گەورەترە و ڕێکترە.

 

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مەیتی

 

X ڕوونما: مەیت X ڕوونمایەکی 8 ئینچی ئۆلێدی هەیە بە ڕوونی 2480×2200 ڕوونماکەی چەند ئەرکێک ئەنجام دەدات، یەکەمیان مۆبایلەکە چەماوەتەوە 2 ڕوونمات دەبێت بە پێچەوانەی Samsong Fold بە ڕووەکەی دیکە دەتوانیت چەندین کار بکەیت وەک گرتنی سێڵفی بە کامێرای دواوە بە قەبارەی چەماندنەوەوە ئەستورەیەکەی 11 میلیمەترە.

 

پڕۆسێسەر: پڕۆسێسەری کیرین 980 ڕام 8 گێگابایت .

بیرگە: 512 گێگابایت .

پاتری: پاترییەکەی 4,500 میللی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا.

تەکنەلۆژیای ئینتەرنێتی 5G  ییە .

هێشتا کاتی بەردەستکردنی مەیت X دیار نییە .

نرخ : نرخی 2,600 دۆلار .

هواوی هیچ زانیارییەکی لەسەر کامێرای ئەم مۆبایلە نوێیە ئاشکرا نەکردوە.