پلەکانی گەرما بەرزترین ئاست تۆمار دەکەن

بچووکردنەوە گەورەکردن
شەپۆلێکی توندی گەرما ڕوو لە عێراق دەکات و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بۆ ٥١ پلە بەرزدەبنەوە.
سادق عەتیە کەشناسی بەئەزموونی عێراقی رایگەیاند کە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی هاویندا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ناوەراستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی گەرمای کورتخایەن ڕوو لە عێراق دەکات.
ڕوونیکردووەتەوە کە بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەشێوەیەک لە هەندێ شوێن دەگەنە ٥١ پلە.
باسی لەوەشکردووە شەپۆلەکە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و لە ڕۆژی هەینییەوە پلەکانی گەرما ئاسایی دەبنەوە.