ترەمپ: لە هێرشكردنە سەر ئێران پاشگەزنەبوومەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند” لێدانی گورزی سەربازیم لە دژی ئێران دواخستووەو، رەتمنەکرۆدتەوە”.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستێکدا رایگەیاند” پاشەکشەم نەکردووە لە گورزی سەربازی دژی ئێران، خەڵک زانیاریەکان بە هەڵەوە دەگۆڕنەوە، من لە ئێستادا گورزی سەربازیم دواخستووە”.

لەدوای دواخستنی ئەو گورزەوە لە ئێران، ترامپ سزا ئابوریەکانی سەر ئەو وڵاتەی توندترکردۆتەوە، هەروەها ئەو شەوەی ئەمەریکا لە پلانیدا بوو هێرشبکاتە سەر ئێران فەرمان دەرچووبوو کە هەرچی سیستەمی کۆمپیتەری هاویشتنی مووشەکەکانی ئێرانە لە کاربخرێت.

بڕیاری لێدانی ئێران لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەی ترەمپ لە دوای خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەیەكی ئەمریكایی لە گەرووی هورمز دێت لە ڕۆژی پێنج شەممەدا.