ئێران شکستی بە هێرشێکی ئەمریکا هێنا

بچووکردنەوە گەورەکردن
وەزارەتی تەکنەلۆژیای ئێران بڵاویکردەوە “ئەمریکا هێرشێکی چڕوپڕی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئامانجەکانمان ئەنجام داو شکستیهێنا”
رۆیتەرز لە زاری محەمەد جەواد ئازەری وەزیری پەیوەندیەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری ئێران ئاشکرای کردووە “ئەمریکا هێرشێکی چڕوپڕی ئەلیکترۆنیمان دەکاتە سەر بەڵام ئێمە رێگانادەین سەرکەوتوبن”.
جەواد ئازەری دەڵێت” ماوەیەکی زۆرە ڕووبەڕووی تیرۆری ئەلیکترۆنی بووینەتەوە، ساڵی ڕابردوو بەرپەرچی 33 ملیۆن هێرشمان داوەتەوە و بەهەمان شێوەش بەردەوام دەبین”.
ئەمریکا بەردەوام لەگەڵ سزا ئابوریەکان و هەڕەشەکانی هێڕشی سەربازی بۆ سەر ئێران لەهەوڵدایە بۆ تێکشکاندنی سیستمە ئەلکترۆنی و  تەکنەلۆژیەکانی ئیران بەئامانجی خسینە ژێر ڕکێفی خۆی لە هەموو بوارەکاندا.