هاوپەیمانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی شێخ عیزەدین دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

دامەزراوەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی نیشتمانی بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی ناودارو ودیاری هەڵەبجە و کوردستان شێخ عیزەدین هەڵەبجەیی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەو کەسو کاری دەکات و بە ناوی تەواوی هاودیدان و سەرجەم ئۆرگانەکانی هاوپەیمانییەوە هاوخەمی خۆیان ڕادەگەیەنن بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو.

 

دەقی پرسەنامەکە:

بۆ/ به رێزان م. محمەد ڕەئووف و کاک شێخ بورهان، کاک شێخ طاهر، کاک شێخ ناجی ، کاک شێخ علی و سەرجەم بنەماڵەوکەس و کاری کۆچکردوو کاک شێخ عزالدين.

بابەت/ پرسەنامه

سڵاو و ڕێز …
هەواڵی کۆچی دوايی کاک شێخ عزالدين، کەسايەتی ناوداری هەڵەبجه و کوردستان دڵگرانیکردين.
بەناوی سەرۆک و سەرجەم هاوديدان و دەڤەر و دامەزراوەکانی هاوپەیمانی نيشتمانييەوە،پرسه و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراسته دەکەين و هاوبەشی خەمتانين، له خوای گەورە داواکارين به بەهەشتی بەرينی شادبکات و سەبوری دڵی سەرجەم کەس و کارو خانەوادە بەڕێزەکەتان بداتەوە.

 

لەگەڵ ڕێزماندا……

 

دامەزراوەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی نیشتمانی