ئەمریکا و سعودیە و بەریتانیا و ئیمارات ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن
پاش هێرشی سەر فرۆکەخانەی ئەبها لە سعودیە، هەریەک لە ئەمریکا و بریتانیا و سعودیە و ئیمارات ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوە هاوبەشەکەدا، کە ماڵپەری سەرەکی حکومەتی بەریتانیا بڵاویکردۆتەوە “هەریەک لە ئەمریکا و بریتانیا و سعودیە و ئیمارات داوای دەستبەجێ راگرتنی هێرشی حوسییەکان دەکەن و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەتێکدانی ئارامی ناوچەکە دادەنێین.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە دەستبەجی ئاڵۆزی ناوچەکە ڕابگرن و داوا دەکرێت دۆخێک دروستبکرێت کە تێیدا گواستنەوەی ئاوی لەناوچەکە نەکەوێتە مەترسییەوە”.
ئەمە لە کاتیکدایە ئەو چوار وڵاتە پشتیوانی تەواوی خۆشیان بۆ سعودیە و یەمەن دوپاتکردەوە و ڕاشیانگەیاند “پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی لەیەمەن دەکەن”.
ئەمە لە کاتیکدایە دوێنێ یەکشەممە هێزی حوسیەکانی یەمەن بەڕێگای هەڵدانی موشەکەوە هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئەبها لەسعودیە.