نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بچووکردنەوە گەورەکردن
بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەردەوامە.
ئه‌مڕۆ سێ شەممە ٢٥-٦-٢٠١٩، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نرخی نەوتی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە ٦٤دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی بەڕێژەی ٠.٥ بەرزبووەتەوە.
نرخی نەوتی ئەمریكا هەر بەرمیلێكی بە ٥٧ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی بەرێژەی ٠.٨ بەرزبووەتەوە.
گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لەناوچەیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووی لەزیادبوون كردووەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.