تڕەمپ: چیتر کەشتییە نەوتییەکانی وڵاتان ناپارێزين لە کەنداو

بچووکردنەوە گەورەکردن

لە تویتێکدا سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کشانەوەی خۆی لە کەنداو راگەیاند و داوا دەکات وڵاتان خۆیان پارێزگاری لە کەشتییە نەوتییەکانیان بکەن.
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا دەڵێت “بۆچی ئێمە دەبێت پارێزگاری لە هاتوچۆی کەشتییە نەوتییەکان بکەین، لە کاتێکدا چین 91% ی نەوتەکەی لە کەنداوەوە هاوردە دەکات و ژاپـۆنیش 62% و زۆر وڵاتی دیکەش، با خۆیان پارێزگاری لە خۆیان بکەن.”
تڕەمپ نیگەرانە لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتان و ئاشکرایکردووە “ئەمریکا بێبەرامبەر بۆ چەندین ساڵ ئەم کارەی کردوە، پاش ئەوەی نزیک بوینەتەوە لەوەی ببینە گەورەترین بەرهەمهێنەری وزە لە جیهاندا، ئێمە پـێویستمان بەوە نیـیە لە کەنداوبین”.
تڕمپ داوایەکی لە ئێران کردووە و دەڵێت “داوای ئەمەریکا لە ئێران زۆر روون و ئاشکرایە، ئەویش چەکی ناوەکی نەبێت و چیتر پـشتیوانی و کۆمەکی تێرۆر نەکات”.