جۆن بۆڵتن: گەمارۆکان بەردەوام دەبن تا ناچارکردنی ئێران بە دانوستان

بچووکردنەوە گەورەکردن

جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی  نیشتمانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ترامپ دەرگای گفتوگۆی دانەخستوە.

 

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئێستا بەڕێوەدەچێت جۆن بۆڵتن ڕاویژکای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەمریکا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنیت چونکە ئێران ڕەفتاری نا بەرپرسانە دەکات،لە وەڵامی پرسیارێکدا کە دەلێت ئەمریکا بۆ شەڕ دەگەرێت بۆڵتن وتی نامەوێت ئۆکسجینی خۆم لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا بەفیرۆ بدەم چونکە وانییە.

 

هەر لە کۆنگرەکەدا بۆڵتن ڕایگەیاند گەمارۆکانمان بەردەوام دەبێت تا ئیران ناچار دەکەین بە دانوستان و تەسلیم بون بە حەقیقەت.

 

لەبارەی مانەوەی ئەمریکاو دەستی ئێران لە سوریا بۆڵتن وتی ئێمە نامانەوێت ماوەیەکی زۆر بمێنینەوەو دەبێت ئێرانیش لە سوریا نەمێنێت.

 

سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە وتی ئێمە بە ئێرانمان وتوە نابێت ئەوان هەنگاوی وا هەڵبگرن چونکە سزای گەورەتر ڕوبەڕویان دەبێتەوە،بەڵام هەمیشە بابەتەکان لەسەر مێزی گفتوگۆن.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەمریکا مەبەستیەتی ڕژێمی ئێران بگۆڕێت بۆڵین ڕایگەیاند بەهیچ جۆرێک مەبەستی ئێمە گۆڕینی ڕژێم نییە.