لوتكەی جی 20 لە ژاپۆن بەڕێوەدەچێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

تەوەرەكانی جەنگی بازرگانی و پرسی ئەتۆمی كۆریا و شەڕی ئێران لەخۆ دەگرێت

 

 

ڕۆژی 28 ی ئەم مانگە لوتكەی جی 20 لە ژاپۆن بەڕێوەدەچێت و چەندین تەوەری گرنگ  لەخۆدەگرێت.

 

وابڕیارە رۆژانی 28 و 29 ی ئەم مانگە لەشاری ئۆساكای ژاپۆن لوتكەی وڵاتانی جی بیست بەڕێوەبچێت، لوتكەی جی بیست چەندان تەوەری مەترسیداری وەك شەڕی بازرگانی و پرسی ئەتۆمی كۆریای باكورو گررژیی و ئاڵۆزیەكانی ئەم دواییانەی نێوان ئەمریكاو ئێران لەخۆدەگرێت.

 

چەند مانگێكە دبلۆماسیەتی ژاپۆنی هەوڵەكانی چڕكردوەتەوە بۆئەوەی ئاستەنگەكان لەبەردەم بەڕێوەچونی دانوستان لەنێوان ئەمریكاو ئێران بەڕێوەبچێت كەئەوەش كاریگەری لەسەر سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی شینزۆر ئابێی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن دەبێت كە بڕیارە مانگی داهاتو بەڕێوەبچێت.

 

لەلوتكەی جی بیستدا ژمارەیەك لەسەرۆكی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و  37 سەركردەی وڵاتان كە لەوانە بیستیان خاوەنی % 80ی ئابوری جیهانن بەشداری تێدا دەكەن.