هاوپەیمانی
26, حوزه‌یران 2019

يەكێتى پيێويستى بە هەڵسانەوەیەكى ترى ميێژوییە

عەگید سەلیم

يةكێتى نيشتيمانى كوردستان  هەر لەمێژووى دامەزراندنيەوە تائيێستا بةكومەڵێك قۆناغى سەخت و دژواردا تيێپەڕیوە بەڵام لە راستيدا دوو راستى مێژوويى و دوو وێستگەى گرنگ لە قۆناغى خەبات و تێكوشانى ئەم حيزبەدا بوونەتە فاكتەرى مانەوەو سەرمايەكى گرنگى فيكرى و مۆراڵى و سەربازى و سياسى  بۆ ئەم حيزبە بە تايبەتى و  بۆ بزوتنەوەى رزگاريخوازى گەلى كورد بەگشتى .

يەكەميان , سەرەتاى دامەزراندنى ئەم حيزبە و ئەو روحيەت و هێزو باوەرو جورئەتەى خۆى لەچوارچيێوەى  بەياننامەى يەكەمى دامەزراندنەوە خوى مانيفست ئەكرد , دەتوانين كرۆكى ئەم بەياننامە بوو دوو خالى هيێجگار گرنگ و بەبايەخەوە دەست نيشان بكەين و ستراتيجى خەباتى يەكێتى لە سەردوو ئاراستەدا دياربكەين

1- يەكێتى نيشتيمانى جياواز لە هەموو رەوت و حيزبە تقليديەكانى ترى كوردستان زور بە جورئرترور دژايەتيكردنى سيستەم و عەقليەتى كومەڵايةتى كومەلگاى كوردى و (رجعيەتى قەبەلى )بە يەكێك لە ئامانجە سەرەكييەكانى خۆى زانى وزور بە ئاشكەرا وەك يەكێك لە گرنگترين لەمپەرەكانى بەردەم شورەشى نەتەوايەتى و بزوتنەوەى ناسيوناليستى كوردى لە قەڵەم درا هةرضةندة ئەمە بوو خودى يةكێتى تەحەدايەكى طەوەرى ميێژوويى  بوو بەڵام لەم پێناوەشدا قوربانى گەورەى دا.

 

2- هەرلە چوارچێوەى ئەم بەياننامەدا يەکێتى نيشتيمانى دژايەتيكردنى خەون و پلان و ئەجنداكانى وڵاتانى ئيمپرياليزم  يەكيێكى تر بوو تيێروانين و روئيايەكانى سياسەتى يەكێتى لەو قوناغەدا  پێكدەهێنا ويەكێتى لە چوارچيێوەى تێز و تيۆرو ئەدەبياتى چەپێكى شۆرەشگیرو پشت بەست و بە چياو خەلك و خاكى كوردستان گرى لە خەبات و تێكوشان دا ولەناو هەموو ئەم سەختيانەدا مژدەى ئازادى و سەربەخۆیى بە گوێى چين و توێژەكانى كوردستان دا.

 

وێستگةى دووەم لە قوناغەكانى سەختى يەكێتى لە كۆتايى ساڵانى نەوەدى سەدەى ڕابردوو بوو ئەو قۆناغەى كە لەئەنجامى شەرو ململانێكانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يەكێتى نيشتيمانى كوردستان يەكێتى لەڕووى سەربازى وسياسی و  قەلەمرەوى حوكمرانيوە تووشى شكستێكى گەورە هات و ئاوديو سنور كرا ! بەلام رابەرى يەكێتى ئەو كات لە ووتارێكى ميێژوویى گرنگ دا پەيامێكى هێكجار گرنگ و بەنرخ خوێندرايەوەوراگەياند ( راستە ئێمە لە ڕووى سەربازييەوە تووشى شكست بووين بەلام توانيمان دلى كومەڵانى خەڵكى كوردستان بوخوومان بەدەستبهێنن ) كە بێ گومان ئەم ثەيامە  بوو روح و جەستەو تەمەنى يەكێتى دەتوانرێت ببێتە ميراتێكى گەورەى شورەش و ببێتە دڵ و هەناسە بوو بەردەوامى يەكێتى .

 

لە ڕاستيدا ئەمڕۆ يەكێتى لە قەيرانى جياجيادايە و لە قەيرانى رێكخراوەيى و سەركردايەتى و نەبەستنى كۆنگرەو و بوو نەبوونى خاوەن ڕوئيايەكى نەتەوى  و نيشتيمانى يەكێتيەك خاڵى لە هێزو بنەماو پرەنسيپى سياسى ,بوو هةڵسانەوەيەكى ترى ميێژوويى, يەكێتى پێويستى بە خۆداچوونەوەێكى جددى هەيە پێويستى بە بەستنى كۆنگرەيەكى شەفاف بوو هاتنە ثپێشەوەى خوێنى نوىێ و عةقڵ و دڵى نوىێ  هەيە وئەمەش ببێتە سەرەتايةك بوو زەمينە خۆش كردن بوو ژيانێكى سياسى و ديموكراسى و رێكخراوەيى  سەفين لەبن بێت يەكێتى لەبن نايەت بوو ئەوەى نەبێتە رستەيەكى حةماسى و موزايەدەيەكى حيزبى نابێت يەكێتى بەردەوام بێت لە سەر ململانێی بالەكانى شەرى پوست و بيرە نەوتەكان و بێ ئەمەكى بە رامبەر كەركوك و ناوچەكێشە لەسەرەكان بێ هەڵويستى بەرامبەر لە شكركێشى و تۆپبارانەكان ستراتيجى يەكێتى دەبێت دامەزراندنى حكومەتێكى بەهێزو نەتەوى و نيشتيمانى و هةریمێكى ئازادوو ديموكراس بێت ئەو يەكێتيەى كە دروشمى مافى چارەى خۆنوسينى هيێناوەتە ناو ئەدەبياتى سياسى كوردەوە نابێت لە هەستيارترين باردوخى ناوچەكەدا و لەقوناغى ئيێستادا خەريكى پەلاماردانى روحى سلێمانى و شەهيدكردنى روڵەكانى بێت و يةكێتى شەرو هەرەشەكانى بۆ دابەشكردن و پارچةپارچةكردنى كوردستان بێت .

 

عەگید سەلیم