ئێران بۆ جەنگ ئامادەیە

بچووکردنەوە گەورەکردن

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئامادەی جەنگە و ئەوان وەك ئەوەن لەیەكەم شەوی جەنگدابن.

 



ئاژانسی هەواڵی فارس لەزاری لیوا عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی گشتی سوپای ئێران بڵاوی كردوەتەوە، وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ جەنگ و بەوردیش چاودێری جموجۆڵەكانی ئەمریكا دەكەن.

 

 

موسەوی ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە.  بەگوێرەی ئەو زانیارییە هەواڵگیریانەی ئەوان هەیانە ئەمریكا زاتی شەڕكردنی نییە.

 

 

لەبەشێكی تری وتەكانیدا موسەوی ئەوەش دوپات دەكاتەوە ئەو وەڵامەی كە پێشتر سوپای وڵاتەكەی بە ئەمریكیەكانی دایەوە لەخستەخوارەوەی فرۆكە بێفرۆكەوانەكەدا ئەژنۆی ئەمریكییەكانی شكاندوە.

 

 

ئەم وتانەی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران لەكاتێكدایە كە هێشتا گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەمریكا و ئێران بەردەوامە و لەنوێترین پێشهاتیشدا دوێنێ ئەمریكا ژمارەیەك فرۆكەی ئێف 22ی گەیاندۆتە وڵاتی قەتەر.