زەردەچەوە دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە شێرپەنجە

خانمان لە ئامادەکردنی خوانەکاندا پێویستە گرنگی بە هەموو لایەنەکانی خواردنەکە بدەن و بەدوای باشترین و تەندروستترین کەرەستەدا بگەڕێت بۆ ئامادەکردنی خوانەکەيان.

 

زەردەچەوە، یەکێکە لە پێکهاتە رووەکیەکان کە بە ” turmeric” ناسراوە، لەرووی تەندروستیەوە سودێکی زۆری هەیە بۆ لەش، هەربۆیە گرنگە لە ئامادەکردنی خواردنەکانتدا بەکاریبهێنیت.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی sehhaty سودەکانی زەردەچەوە:

1-زەردەچەوە دژەئۆکسانە، ئەمەش باشترین یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی سیستمی بەرگری لەش و نوێکردنەوە خانەکان و بەهێزکردنی ماسولکەکان.

2-یاریدەی ئامێری هەرس دەدات و ریخۆڵەکان چالاکدەکات، لەهەمانکاتدا جگەر لە دەردراوە زەردەکان رزگاردەکات.

3-چالاکی هۆڕمۆنەکانی مێشک دەپارێزێت و خانەکان نوێ دەکاتەوە.

4-لەش لە جۆرەکانی شێرپەنجە دەپارێزێت.

5-یاریدەی لەش دەدات هەمیشە لە چەوریە زیادەکان رزگاریبێت، کێشی هاوسەنگ بێت.

6-چارەسەرێکی باشە بۆ کێشەکانی پێست.