لە ڕابردو لە ئێستادا نەتوانراوە سود لە پشتگیریە نێودەوڵەتیەکان وەربگرین

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی رایگەیاند ” پێویستە کورد تاکتیکی کاتی بەکار بهێنێت و لەم کاتەدا سود لەو پشتگیریەی ئەمریکا وەربگرێت و بە قازانج و بەرژەوەندی خۆی بەکار بهێنێت”.

 

عوسمان گوڵپی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانیی نیشتمانی تایبەت بە ئەنجامی کۆبونەوەی G20 و پشتگیری ئەمریکا لە کوردان لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوەبە دیجیتاڵ میدیای “لە ڕابردو لە ئێستادا هەرکەسێک و هەر لایەنێک پشتگیری کورد بکات خاڵێکی ئیجابی و باشە، بەڵام لە ڕابردودا بەهۆی ئەوەی سیاسەتێکی تەندروست نەبووە نەتوانراوە سود لەو پشتگیریە نێودەوڵەتیانە وەربگرین، یان بتوانین بیکەین بە پشتگیریەکی دامەزراوەیی”.

 

هاوکات ڕونیشیکردەوە “نابێت ئەوە لەبەرچاو نەگیرێت پشتگیری وڵاتانی زلهێز پشتگیریەکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیەکانی خۆی لە ناوچەدا سەرچاوە دەگرێت، بۆیە گرنکە زۆر سود لەو پشتگیریانە وەربگیرێت بەڵام ناشبێت پشتی پێببەسرێت چونکە سنوری پشتگیریەکانیان تا سنوری بەرژەوەندیەکانیانە”.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە کورد تاکتیکی کاتی بەکار بهێنێت و لەم کاتەدا سود لەو پشتگیریەی ئەمریکا وەربگرێت و ململانێکانی وڵاتان بە قازانج و بەرژەوەندی خۆی بەکار بهێنێت و بتوانێت بەباشترین شێواز سودی لێوەربگرێت”.

 

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای کۆبوونەوەی لوتکەی G20 دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند “کورد ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و لە ناوبردنی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش شانبەشانی هێزی ئەمریکا و وڵاتان بۆیە پرسی لەناوبردنی یەکجاری کوردم لەخەیاڵی تورکیادا سڕیەوە”.