ئەمریکا: به‌ تانك و زریپۆش یادی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كاته‌وه‌

بچووکردنەوە گەورەکردن

ڕۆژی چواری ئەم مانگە ڕێوڕەسمی یادی سەربەخۆیی ئەمریكا بەڕێوە دەچێت

 

بڕیاره‌ ئه‌مساڵ یادێكی بێوێنه‌ بكرێته‌وه‌ له‌ واشنگتن دی سی، جگه‌ له‌ یارییه‌ ئاگرینه‌كان و مانۆڕی فڕۆكه‌، نمایشی تانكی ئه‌مریكی تێدا بكرێت.

 

 

 

هه‌روه‌ها مانۆڕه‌كه‌ به‌به‌رده‌م سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و لێپرسراوه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكادا بڕوات و له‌ یاده‌كه‌شدا له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری ئه‌براهم لینكۆلن وه‌ك یادكردنه‌وه‌ی ساڵانی پێشوو سه‌رۆك وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.

 

 

 

میدیاكانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ سه‌رۆك تره‌مپ ویستویه‌تی ساڵی 2018 له‌یادی جه‌نگاوه‌ره‌ دێرینه‌كان ئه‌و مانۆره‌ ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌ندێك پێیان وایه‌ پێنتاگۆن رازی نه‌بووه‌، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخاننه‌كراوه‌ کەمبووە. ئێستا بۆ ئه‌م یاده‌ گه‌یاندویه‌تییه‌ 94 ملیۆن دۆلار.

 

 

 

ئه‌وه‌ی كه‌ بۆته‌ ره‌خنه‌ له‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رفكردنی ئه‌و پاره‌یه‌یه‌، چونكه‌ به‌شێك له‌سه‌ركرده‌ی دیموكراته‌كان پێیانوایه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات له‌كاتێكدا سه‌رۆك تره‌مپ ئاماده‌نه‌بوو 14 ملیۆن دۆلار سه‌رفبكات بۆ مانۆڕێكی هاوبه‌شی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ كۆریای باشور به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كه‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.

 

 

 

ئەم بڕیارەی ترەمپ دوای ئەوەدێت کە لە رۆژی قەڵای باستیل لە فەرەنسا، بەشداریی كرد و تێیدا مەراسیمێكی سەربازی بەڕێوەچوەو ترەمپ پێی سەرسام بوە و وتویەتی، مەراسیمێكی سەربازیی، بیرۆكەیەكی باشە بۆ ئەمریكا.

 

 

مانگی شوباتی ڕابردووش، ترەمپ لە تویتێكدا ئاشكرای كرد: مەراسیمە سەربازییەكە، لە یادی سەربەخۆیی وڵاتەكەیدا دەكات كە چواری تەموزە.