خامنەئى: ڕەخنە لە ڕێوشوێنەکانى مەڕاسیمى حەجکردن دەگرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن
خامنەئی پەیامێکی توند ئاڕاستەی سعودیە دەکات و دەڵێت “حەج کارێکی سیاسیە بەتایبەت ئەو حاجیانەی لەوڵاتەکەیەوە سەردانی سعودیە دەکەن”.
عەلى خامنەیى ڕێبەری باڵای شۆڕشی کۆمارى ئیسلامی ئێران، لەمیانى کۆبوونەوەى لەگەڵ حەجکارانى وڵاتەکەى رەخنەى لە رێوشوێنەکانى مەراسیمى حەجکردن لە دەسەڵاتدارانى سعودییە کرد و ڕایگەیاند “حەج کارێکی سیاسیە بەتایبەت ئەو حاجیانەی لەوڵاتەکەیەوە سەردانی سعودیە دەکەن”.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی کۆمارى ئیسلامی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا ووتی “حەج کارێکی سیاسیە کە خودی ئەو کارە سیاسیە ئەرکێکی شەرعیشە”.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر چەندین لێدوانی دژ بەیەک لە نێوان کاربەدەستانی هەردوو وڵاتدا دەبینرا و چەندین جاری وتەی دژ بەیەکیان ئاڕاستەیی یەک کردووە.