میدیاکارێک بوە سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا

بچووکردنەوە گەورەکردن

لە دووەم ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپادا  ساسۆلی وەک سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردرا.

له‌ ڕۆژی دووەمی دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپادا داڤید ماریا ساسۆلی ئیتالی، كاندیدی پارتی چەپی سۆشیال دیموکراتی ئیتاڵیا به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردرا.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو ٧٥١ پەرلەمانتار بەشداربوون ٦٦٧ پەرلەمانتار دەنگیاندا ٣٤٥ لەو دەنگانە لە بەرژەوەندیی داڤید ماریا ساسۆلی ئیتالیدا بوون.

داڤید ماریا ساسۆلی تەمەنی ٦٣ساڵە و لەدایکبووی شاری فلۆرنسی ئیتاڵیایە، دەرچووی زانکۆی فلۆرانس بەشی زانستە سیاسییەکانە و لە ساڵی ١٩٩٢بۆتە پەیامنێری تەلەڤزیۆنی TG3.