داعش هێرشیکردە سەر گوندێکی ناحیەی قەرەتەپە

شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر گوندێکی سەربە ناحیەی قەرەتەپە و دانیشتوویەکی گوندەکەیان فڕاندووە و یەکێکی تریشیان بریندارکردووە.

 

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی لە کەرکوک ئەوەی خستەڕوو شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێکی داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی سیف سەعدی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە.

 

لەو پەلامارەدا چەکدارانی داعش تەقەیان لە دانیشتوانی ئەو گوندە کردووە و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیاندا ڕوویداوە و بەهۆیەوە دانیشتوویەکی گوندەکە برینداربووە.

 

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک چەکدارانی داعش گەمارۆی گوندەکەیان داوە دواتر یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکەیان ڕفاندووە و شوێنەکەیان جێهێشتووە.

 

دانیشتووانی گوندی سیف سەعد سوونی مەزهەبن و بە ڕەگەز عەرەبن و پێشتریش چەند جارێک داعش پەلاماری گوندەکەی داوە.