کەشتیەکی نەوتی ئێران لە جەبەلتاریق دەستی بەسەردا گیرا

بچووکردنەوە گەورەکردن

دەست بەسەر کەشتیەکدا دەگیرێت کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتبوو کە نەوتی ئێرانی بۆ سووریا دەگواستەوە.
فابیان پیکاردۆ، سەرۆک وەزیرانی جەبەلتارق رایگه‌یاندووە “ئه‌مڕۆ هێزی دەریاوانی جەبەلتارق بە هاوکاری هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا له‌ دووری چوار كیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌كانیان،  دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە کە “نەوتی ئێرانی بۆ سووریا دەگواستەوە”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو “ئەو کەشتییە پێشێلکاری سزاکانی یەکێتیی ئەورووپایە بۆ سەر سووریا و کەشتیەکەلە جۆری(گرەیس یەک) کە دوو ملیۆن بەرمیلی نەوتی خاوی هەڵگرتبوو”.
هاوکات ئەمریکا چەندین سزای قورسی خستووەتە سەر کەرتی ئابووری ئێران و ئەو سزایانە هەناردەکردنی نەوتیش دەگرێتەوە.