دەڤەری ڕاپەڕین سەیرانە گەشتێکی بۆ هاودیدان ڕێکخست

بچووکردنەوە گەورەکردن

دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانیی نیشتمانی گەشتێکی بۆ هاودیدان ڕێکخست و تیایدا چەندین چالاکی جۆڕاوجۆر ئەنجامدران.

 

ئەمڕۆ شەممە هاودیدانی دەڤەری ڕاپەرینی هاوپەیمانیی نیشتمانی گەشتێکیان بۆ سەیرانگای هەڵشۆ ڕێکخست و تیایدا چەندین چالاکی و تەوەری جۆراوجۆر ئەنجامدراو هاودیدان خۆشحاڵبوون بە گەشتەکەو سوپاسی دەڤەری ڕاپەڕینیان کرد بۆ ئەنجامدانی گەشتەکە.

 

لە گەشتەکەدا ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و نوێنەران لە شارەکانی سلێمانی و سنوری ڕاپەڕینەوە بەشداربوون و لە چەند وتەیەکی کورتدا باسیان لە بەرەو پێشچونەکانی هاوپەیمانی کردو جەختیان لە گرنگیی کاری داهاتوی هاوپەیمانی کردەوەو هاودیدانیان دڵنیاکردەوە لەسەرکەوتنی پرۆژەی هاوپەیمانی چونکە ناوەرۆکی پرۆژەکە بۆ خزمەتی هاوڵاتیانەو ئامانجی هاوپەیمانی گێڕانەوەی شکۆیە بۆ مرۆڤەکان.

 

لە درێژەی گەشتەکەدا چەند چالاکیەک لەلایەن هاودیدانەوە ئەنجامدراو بە دڵخۆشی و هیوا بونەوە بە داهاتوو کۆتایی بە گەشتەکە هات.