ئایا خواردنی پاقلە زیانی بۆ تەندروستی هەیە؟

هەندێک کەس پێیان وایە پاقلە دەبێتە هۆی چەند نەخۆشییەکی پەیوەست بە خوێن و گەدەی مرۆڤەوە، بەڵام پزیشکەکان ئەمە ڕەتدەکەنەوە.

 

زاناکان وا پێناسەی نەخۆشی پاقلە دەکەن: نەخۆشی پاقلە بریتیە لە شیبوونەوەی خوێن دوای خواردنی پاقلە و هەندێك جۆری دەرمان.

 

‎پزیشکان پێیان وایە ”خواردنی پاقلە تەنها بۆ ئەو كەسانە خراپە كە نەخۆشی پاقلەیان هەیە و ئەم نەخۆشییە زگماكیە و لەدایك و باوكەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەوەكانیان”.

 

توێژینەوەکان دەریانخستووە “پاقلە بڕێکی باشی پرۆتین و ئاسن و کالیسیۆم و ڤیتامیناتی تێدایە کە بە پێچەوانەوە بۆ گەشە و دروست بوونی خوێن زۆر باشە”. ‎

 

بە گشتی پاقلـــە خواردنێکی بەسوود و تەندروستە بۆ مرۆڤ بەڵام گـــەر کەسێک نەخۆشی پاقلەی هەبوو دەبێت بە درێژای تەمەنی پاقلــە نەخوارد.