گەورە بەرپرسێکی ئاکەپە دەستی لەکار کێشایەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن
وابڕیارە بەم نزیکانە پارتێکی نوێ دروست بکات
یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە دەستیلەکارکێشایەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا پارتێکی سیاسی دروستبکات و بەمەش گورزێکی تەند بەر ئەردۆغان دەکەوێت.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە عەلی باباجان یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان دەستی لەکار کێشاوەتەوە.
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە ناوبراو بەنیازە پارتێکی نوێی سیاسی دروستبکات.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا تورکیەکان باباجان لەم مانگەدا پارتە نوێکەی ڕادەگەیەنێت و بەمەش گورزێکی توند بەر ئەردۆغان دەکەوێت.