بەلەمێکی بۆمبڕێژکراو لە لایەن سعودیەوە تێکشکێنرا

بچووکردنەوە گەورەکردن

هاوپەیمانی عەرەبی دژ بە حوسیەکانی یەمەن تێکشکانی بەلەمێکی بۆمبڕیژکراویان ڕاگەیاند  لە کەنارە ئاویەکانی دەریای سووردا.

 

 

پاش چاودێریکردنی سنورە ئاویەکانی دەریای سور گومان کرا لە بەلەمێکی نامۆ کە بە شێوەیەکی سرنج ڕاکێش بەرەو یەختێکی بازرگانی دەڕۆشت پاش دڵنیابونەوە بەلەمێکی جۆری ، blue fish کرایە ئامانج.

 

 

تۆرکی مالیکی وتەبێژی هیزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی دژ بە حوسیەکان کە سعودیە سەرپەرشتی دەکات ئەوەی ڕاگەیاند”پاش دڵنیابونمان لە نیازی خراپی، بەلەمێکی بۆمبڕێژکراومان کردە ئامانج وتێکمان شکاند لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانمانەوە”.

 

 

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە هەمو سەرنیشانی بەلەمەکە کوژراون.

 

 

مالیکی ئەوەشی وت ئەم کارە لەلایەن حوسیەکانەوە ئەنجامدراوە و ئەمەش پێشهاتێکی مەترسیدارە کە بار هەڵگری بازرگانی بکرێتە ئامانج لە لایەن حوسیەکانی یەمەنەوە.