ئاژانسی وزەی ئەتۆم نیگەرانە لە زیادەڕەوی ئێران

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئاژانسی جیهانی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند” ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێران لە ئاستێکی بەرزدایە و ئەم ڕێژەیە زیاترە لەو ڕێژەیەی کە لەڕێکەوتنەکەی لەگەڵ زلهێزان واژۆ کراوە.

 

 

ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئەمڕۆ دووشەمە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند” لە مانگی ڕابردوودا پشکنەرەکانمان پشکنیان کردووە و دەرکەوتووە کە زیاتر لەو ڕێژەی کە بۆی دیاری کراوە بەرهەم دەهێنێت کە بڕەکەی ٣.٦٧%

 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی تاران ئەمڕۆ ڕایگەیاند بە بڕی ٤.٥% دەستی کردووەتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەمەش وەک وەڵامێک لەبەرامبەر ئەمریکادا.

 

 

ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی داوای لە ئێران کرد پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، پابەند بێت بە ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی لەگەل وڵاتانی زلهێز واژۆ کراوە.

 

لەبەرامبەر داواکەی ئەمڕۆی ئەوروپا، تاران داوای کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت گەمارۆکانی ئەمریکا تێپەڕێنێت، ڕێگایەکی فرۆشتنی نەوتی خاو بدۆزێتەوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، هەنگاوی سێهەمی بریتی دەبێت لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی پیتاندن بۆ ٢٠%

 

تاران ئەوەشی خستەڕوو” لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕێگەپێدراو تێدەپەڕێنین، بەمەش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران و ڕایگەیاند” پێویستە ئێران ئاگادار بێت.

تڕەمپ ئەوەشی ڕاگەیاند” کە هیچ کات ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.