ئێران ڕایگەیاند لە ئێستادا دانوستان ڕەتدەکەینەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆك ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران رایگەیاند كەشتیە نەوتیەكەی ئێران کە لە لایەن بەریتانیاوە دەستی بەسەرداگیراوە بێوەڵام نابێت.

 

 

باقری ڕایگەیاند” بێگومان ئێران لە كاتی خۆیدا وەڵامی دەبێت”

 

 

سەرۆك ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران محمد باقری” ئەمڕۆ سێشەمە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” ئێران وەلامی خۆی دەبێت لە کات و ساتی گونجاودا، لەسەر دەستبەسەرداگرتنی کەشتیتە نەوتییەکەی لەلایەن بەریتانیاوە.

 

 

 

بەرپرسە سەربازیەیەکەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو” پرسی رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە و سیاسەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەرامبەر بە وڵاتەكەی، سەرەڕای دڵسۆز نەبونی وڵاتانی رۆژئاوا بەرامبەر رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە، ماوەی ساڵێکی تەواو ئێران ئارامی خۆی پیشانداو هیچ جۆرە جەنگیکی نەویست.

 

 

 

ڕاشیگەیاند” ئێران جەنگی نەویست و نیازی هێرشکردنە سەر ئەوانی دیکەی نەبوو، ئێمە ستراتیجیەكی نوێمان پەیڕەوكردوە لەژێر دروشمی (بەرگری كارا)دا، كارددەکەین و ئەوەش دەریدەخات کە ئیران جەنگی ناوێت و پێشوازی لێناکات.

 

 

لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی دانوستان باقری ڕونیکردەوە” ئەنجامدانی دانوستان لە ئێستادا بەواتای ملكەچبون دێت كە ئێمە رەتیدەكەینەوە، هیچ دانوستانێک ناکەین لەم قۆناغەدا.