تائێستاش ئاسەواری شەڕەکە لەسەر جەستەی منداڵەکان ماوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

دواین ناوچەی ژێردەستەی داعش باغۆز، کەبەشێکی زۆری منداڵانی کردە قوربانی، قوربانیەک کە تائێستاش ئاسەوارەکەی بەجەستەیانەوە ماوە.

 

 

شەڕێک بووە هۆی لەدەستدانی باوک و دایکی چەندین منداڵ، برینەکانیان خوێنی لێدەچۆڕێت.

 

 

توندڕەویی چەکدارانی داعش، وایکرد گەورەترین قوربانی مندالان بن.

 

 

دروستبوونی هێزێکی چەکداری توندڕەو بەناوی ڕێکخراوەی داعش، کە چەندین ناوچە و شاریان کەوتە ژێر دەست ئەو ئەنجامەی لێکەوتەوە کە ئێستا مندڵانی باغۆز بەدەستیەوە دەناڵێنن و بێناز ماون.

 

 

لە مانگی شوباتی ئەم ساڵدا هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەیان دەستپێکرد توانیان کۆنتڕۆلی بکەنەوە بە چەند قۆناغێک،هەندێک هاوڵاتی وڵاتانی ئەوروپا وڵاتەکانیان بە جێهێشت بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە هێزەکانی داعش.

 

 

ئەمەش ببوە هۆکارێک بۆ سەختی شەڕەکەو زیاد کردنی کاولکاریەکان لەشارەکەدا، تا دواجار کۆنترۆڵکرا و ئێستا ئاسەوارەکانی جەنگەکە سیمایەکی شێواوی شارەکەیە.