شازادەیەکی سعودیە دادگایی دەکرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

شازادە حصەی کچی شا سەلمان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دادگایی دەکرێت.

ئیمانویل مۆین پاریزەری شازادە حصەی خوشکی شازادە محەمەدی شازادەی جێی نشینی سعودیە ئەوەی ڕاگەیاند” کەیسەکە بە لا ڕێدا براوە و شازادە حصە کەسێکی زۆر نەرمو نیانە هەرگیز کارێکی لەو شێوەیەی نەکردووە فەرمان بات بە پاسەوانە تایبەتەکانی تاکو ئەشکەنجەی خزمەتکارێکی بەن.

 

دۆسیی دادگایی کردنی شازادەکە دوای توماتبارکردنی دوو پاسەوانی تایبەتی خۆی دێن کە تومەتبار کراون بە لێدانی و ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر خزمەتکارێکی بە ڕەگەز میسری.

 

 

عیدی سکاڵاکار بە پۆلیسی فەڕەنسای ڕاگەیاندووە” دوای دەستبەسەر کردنم  لە ماڵی شازادەدا ڕفێنراوم بۆ شوێنێکی نادیار  ئەمڕۆ سێشەممە دەچمە بەردەم دادوەر تاکو بەرگری لە مافی خۆم بکەم”.

 

 

شایەنی باسە کەیسی شازادەکانی سعودیە لە دادگاکانی فەڕەنسا بووە بە حاڵەتێکی باو لە ماوەی ڕەبردوودا شازادە مەها سدیریش داواکرا لە لایەن داگایەکی پاریسەوە بە هۆی نەدانی باجو کرێوە لە یەکێک لە هۆتیلە بە ناوبانگەانی فەڕەنسادا کە نرخی ئەو  کرێیانە دەگەیشتە زیاتر لە ٦،٧ ملێۆن دولاری ئەمەریکی.