پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەریمی کوردستان

بچووکردنەوە گەورەکردن

بڕی ١٥ ملیار دینار بۆ پارەی جوتیارانی هەرێم گەیشتە کوردستان

 

 

 

نەوزاد ئەدهەم بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەریمی کوردستان رایگەیاند “بڕێک پارەی گەنمی جوتیاران کە بڕەکەی ١٥ ملیار دینارە لە عیراقەوە گەیشتووەتە هەرێم و بە یەکسانی بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت”.

 

 

نەوزاد ئەدهەم ئاماژەی بەوەدا “ئە وبڕە پارەیە لە راستیدا لەنێو یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عیراقدا هەیە و کۆی پارەکەش ١٩٢ ملیار دینارە کە پارەی گەنمی  هەرێمە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە و هێشتا تەنا ١٥ ملیاری هاتووە”.

 

 

ئەو بەڕێوبەرە گشتییەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم وتویەتی “ئەو بڕە پارەیە بە گوێرەی کاتی وەرگرتنی جوتیارەکان دابەش دەکرێ واتە کام جوتیار زوتر گەنمی دابێتە حکومەتی بەغداد ئەوا زوتر پارەکە وەردەگرێت”.