ڤایرۆسێکی ئەنفلەوەنزا چارەسەری شێرپەنجەی میزڵدان دەکات.

بچووکردنەوە گەورەکردن

بەریتانیا لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەریخستووە جۆرێکی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا توانای سەرکوتکردنی خانەی شێرپەنجەی میزڵدانی هەیە.

 

 

پڕۆفیسۆر هاردیڤ پانزا، لە زانکۆی سێری و یەکێک لە ئەنجامدەری توێژینەوەکە، ڕایگەیاند” کاتێک ڤایرۆسەکە دەچێتە نێو خانە شێرپەنجەییەکان، پڕۆتینێک دروست دەبێت و ئەمەش وادەکات خانەکانی سیستەمێکی بەرگری دروست بکات، خانە شێرپەنجەییەکان لەناوبەرێت.

 

 

پڕۆفیسۆرەکە ئەوەشی خستەڕوو” گرێ شێرپەنجەییەکان بە گرێیە سادەکان ناسراوە بەهۆی ئەوەی، بەرگری جەستە دژیان چالاکنابن، لەهەمان کاتدا ڤایرۆسەکە لە توانایدا هەیە، بە میکانزمێکی تایبەت بەرگری جەستە دژی گرێیە شێرپەنجەییەکە چالاکبکات.

 

 

ڤایرۆسەکە بە ناویcoxsackievirus (CVA21)) جۆرێکە لە ڤایرۆسیەکە، پزیشکانی بەریتانی هیواخوازی خۆیان دەربڕی لە داهاتوودا بتوانن، چارەسەری شێرپەنجەی میزڵدان بکەن و نەخۆش، پێویستی بە چارەسەری کیمیایی نەبێت.