چوار خواردن کە نابێت لەگەڵ شیردا بخورێن

چوار خواردن هەن کە پزیشکان ئاماژە بەوەدەکەن ئەگەر لەگەڵ شیردا بخورێن زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن.

‎پرتەقاڵ

‎هۆشداریده‌درێت له‌ ‌خواردنی‌ پرته‌قاڵ پێش ‌و دوای‌ خواردنه‌وه‌ی‌ شیر به‌ كاتژمێرێك، چونكه‌ پرۆتینه‌كانی‌ ناو شیر ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی‌ میوه‌دا یه‌كبگرن، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕه‌قبونی‌ گه‌ده ‌‌و كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس ‌و سود وه‌رنه‌گرتن له‌شیره‌كه‌. ‎

 

شه‌كر

‎له ‌پێكهاته‌ی‌ شیردا ماده‌ی‌ (لیسین) هه‌یه‌ له‌ كاتی‌ تێكه‌ڵ كردن‌ و گه‌رمكردنی‌ له‌گه‌ڵ شه‌كردا كه‌ ماده‌ی‌ (فركتۆز)ی‌ تێداییه‌، ماده‌ی‌ (فركتۆز لیسین)دروستده‌كات كه ‌زیانی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ ده‌بێت، پێویسته‌ له‌ كاتی‌ كوڵاندندا تێكه‌ڵ به‌شیر نه‌كرێت، چاوه‌ڕێبكرێت تا سارد ده‌بێته‌وه‌، دواتر شه‌كری‌ تێكه‌ڵ بكرێت. ‎

 

شوكولاته

‌ ‎شیر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌پڕۆتین ‌و كالیسیۆم، به‌ تێكه‌ڵكردنی‌ له‌گه‌ڵ شوكولاته‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش هه‌ڵنه‌مژینی‌ كالیسیۆم، به‌هۆی‌ باش نه‌توانه‌وه‌ی‌ شوكولاته‌ له‌ناو شیردا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ وشكبونه‌وه‌ی‌ قژ، سكچون‌ و خاوكردنه‌وه‌ی‌ كرداری‌ گه‌شه‌كردن. ‎

 

ده‌رمانی‌ چاره‌سه‌ركردن

‎خواردنه‌وی‌ شیر له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كان ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ماده‌یه‌كی‌ كیمیایی‌ له ‌نێوان (كالیسیۆم ‌و مه‌گنیسیۆم) ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش نه‌گه‌یشتنی‌ سودی‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ خواردوته‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ت، پێویسته‌ خۆت به‌دووربگریت له ‌خواردنه‌وه‌ی‌ شیر پێش ‌ودوای‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان.