لەسەر کێشەی زەوی دوو برا کوژران

بچووکردنەوە گەورەکردن

شەڕ لەنێوان دوو خێزانی ئامۆزای یەکدی، و لەدوو گوندی سنووری سەنگاو ڕوویدا، لە ئەنجامدا دوو برا کوژران.

 

 

قایمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند” هەردوو بنەماڵەکە بووەتە دەمەقاڵەیان لەسەر کێشەی زەوی، دوواتر هەردوولا دەستڕێژی گولەیان لە یەکدی کردووە و، دووبرا کوژراون.

 

 

ئەوەشی خستەڕوو” تەمەنی هەردوو برا کوژراوەکە لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵاندا بووە، ڕاشیگەیاند” بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش هەوڵی ئاساییکردنەوەی دۆخی نێوان هەردوو بنەماڵە دەدەین.

 

 

گوندەکانی ڕەبات و هەزارکانی دەکەوێتە سنوری سەنگاو نزیک لە چەمچەماڵ، دانیشتووانەکەی سەرقاڵی زەوی و زار و ئاژەڵدارین، و ئەمەش یەکەمین حاڵەت نییە لەو سنورە ڕوودەدات.